ئه‌وروپائیتاڵیا

نوێترین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گۆڵکاری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی تووشی پێکان بووە و پێشبینی دەکرێت ماوەیەک لەیاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتادلاسپۆرتی ئیتاڵی زانیاریی دەستکەوتووە کە گۆڵکارەکەی رۆسێنەری لە ماسولکەکانی رانی راستیدا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیە چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یوریگاکان دوور بکەوێتەوە کە لە دوو هەفتە کەمتر نیە و بریاریشە ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت.

ئەیسی میلان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و پێش جەژنی سەری ساڵ، 9 یارییان هەیە و لەوانەیە زلاتان بەشداری بەشێک لەم یارییانە نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button