ئه‌وروپائیسپانیا

یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا بۆ میسی جیاواز دەبێت

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ ئەو تایبەت دەبێت و ژمارەیەکی نوێ تۆمار دەکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردووە گۆڵکارە مێژووییەکەی یانەکەیان یارییەکەی بەرامبەر رۆخێ بلانکۆس دەبێتە یاریی ژمارە 800 بە درێسی یانەکەیان، بۆیە ئەو یارییە بۆ ئەفسانەی یانەکەیان تایبەت دەبێت. گۆڵکارەکەی بڵاوگرانا تاوەکو ئێستا 799 یاریی بە درێسی یانە کەتەلۆنیەکە کردووە و توانیویەتی 677 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

میسی بۆ جاری یەکەم 17 ساڵ لەمەوبەر لە رێکەوتی 16ـی نۆڤەمبەری 2003 لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکارۆنیا درێسی بارسێلۆنای لەبەر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button