ئینگلتەرا

وەین ڕونی بە مەرج ڕاهێنەرایەتی کردنی دێربی کاونتی وەردەگرێ

یاریگا- چەند ڕۆژێکە یانەی دێربی کاونتی بەشدار لە Championshipی ئینگلزیزی، فیلیپ کوکوی هۆڵەندییان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دوورخستۆتە و لە ئێستادا بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێن.

وەین ڕونی، ئەفسانەی ئینگلیزی و مانچستەر یونایتد کە هاوکات یاریزانی دێربی کاونتی و هەمیش ڕۆڵی ڕاهێنەر دەبینێت، یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان بۆ ئەوەی پۆستەکەی بکرێ بە هەمیشەیی.

بە گویرەی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ناوبراو  لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستەکەدا مەرجی هەیە بەوەی دەبێ لە گواستنەوەکانی ستانەدا پارە لە کڕینی یاریزاندا خەرج بکەن تا بتوانێت ئەو بارە لارەی ئێستای یانەکە ڕاست بکاتەوە کە له پلەی کۆتایی خولەکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button