ئینگلتەرا

هاندەرانی بێرمینگهام لە وەین ڕونی پەستن و هوتافی لە دژ دەڵێنەوە!

ڕونی ئەزموونێکی شکستخواردووی راهێنەرایەتی دەگوزەرێنێت

یاریگا –

وەین ڕونی ئەفسانەی پێشووتری مانچستەر یونایتد لە لێواری دوورخستنەوەیەتی لەگەڵ بێرمینگهام و بە خراپترین ماوەی ڕاهێنەرایەتی خۆیدا گوزەر دەکات.

لە هەفتەی 26ی یارییەکانی چامپیۆنشیپ لیدز یونایتد بە سێ گٶڵی بێ وەڵام یانەکەی وەین ڕونی دووچاری شکست کرد.

هاندەرە تووڕەکانی بێرمینگهام پەتی ئارامییان هێندەیتر پچڕا و هوتافیان لە دژی ڕاهێنەرەکەیان وتەوە بەهۆی ئەنجامە کارەساتبارەکانیەوە. هەر  بۆیە بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد “ڕونی ڕونی، تۆ کاتی ڕۆیشتنتە و هەرچی زووە دوور دەخرێیتەوە”

ئەو شکستە نۆیەمین دۆڕانی وەین ڕونی بوو لە دوای 15 یاریی لەوەتەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بێرمینگهامی گرتووەتە ئەستۆ. بە جۆرێک، بەر لەوەی پۆستەکە وەرگرێت یانەکە لە پلەی پێنجەم بوون، ئێستا لە بیستەم خۆیان دەبیننەوە.

ڕونی ئەزموونی لەگەڵ دێربی کاونتی لە چامپیۆنشیپ و دی سی یونایتدی ئەمریکی هەیە و لە هیچیاندا سەرگەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە و دوای ماوەیەک جیا بووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button