ئینگلتەرا

فەرمی: وەین ڕونی بوو بە ڕاهێنەریی هەمیشەیی دێربی کاونتی

یاریگا- یانەی دێربی کاونتی وەین ڕونی وەک ڕاهێنەری هەمیشەیی دەستنیشان کرد.

بە گوێرە ڕاگەیەندراوی فەرمی دێربی کاونتی، ئەفسانەکەی ئینگلیزییەکەی پێشووتری مانچستەر یونایتد بۆ دوو ساڵ و نیوی وەک ڕاهێنەری داهاتوویان دەستنیشان کراوە.

ڕونی لە مانگی 11ی ڕابردوو لە شوێنی فیلیپ کوکو دەستبەکار بوو،لەو کاتەوە گۆڵکارە مێژووییەکەی مانچستەر ڕۆڵی یاریزان و ڕاهێنەریشی دەبینی و، لە سەرجەمی نۆ یارییدا سێ بردنەوە و چوار یەکسانبوونی تۆمار کردووە.

دێربی کاونتی لە 22 هەفتەی ئەم وەرزەدا، 19 خاڵی هەیە و لە کۆی 22 یانە بەشداربووی چامپیۆنشیپ له ڕیزبەندی 22 دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button