ئینگلتەرا

وەین رونی بە شوێنـپـێی جێرارددا دەڕوات

یاریگا –

وەین ڕونی دەیەوێت ئەزموونی کاری ڕاهێنەرایەتیکردنی بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی ئینگلتەرا و، بۆ ئەو مەبەستەیش شوێنپێی ستیڤن جێرارد هەڵدەگرێت.

ڕونی لە بوارەکەدا ئەزموونی سەرکەوتووی پیشان نەداوە و، کۆتا یانەیش ڕاهێنەرایەتی دەکردن بێرمینگهام سیتی بوو لە چامپیۆنشیپ، ئەویش سەرەتای مانگی یەنایەری رابردوو لە پۆستەکەی دوور خرایەوە دوای تەنها ١٥ یاریی کە تەنها دوو بردنەوەی بۆ تۆمار کردبوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکانی سەن و میرەری بەریتانی، ناوبراو خوازیارە بە گواستنەوەی تواناکانی خۆی بۆ خولی سعودیە هاوشێوەی ستیڤن جێراردی هاونیشتیمانیی.

لە پاش دەرکرانی لە بێرمینگهام، ڕونی وەک پشوو وەرگرتنێک دووکەوتەوە لە تۆپی پێی و لە دوبەی کاتەکانی بەسەر دەبرد.

جگە لە یانە ئینگلیزیەکانی وەک دێربی کاونتی و بێرمینگهام، ڕونی لەگەڵ یانەی دەرەوەیش ئەزموونی هەیە و لەگەڵ یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی بۆ ماوەی ساڵ و سێ مانگ کاری کردووە وەک ڕاهێنەر.

رۆنی کاتێک هێشتا راهێنەری بێرمینگهام بوو          

بابەتی زیاتر

Back to top button