یاریگا: سێرجیۆ ڕیگلیۆن، یاریزانی نوێی یانەی تۆتنهام و پێشووی ڕیاڵ مەدرید، دڵخۆشە بە جێهێشتنی ئەو یانە و پەشیمان نیە لەو بڕیارەی.
یاریزانە ئیسپانیەكە لە هاوینی ڕابردوو ڕیاڵ مەدریدی بەرەو تۆتنهام بەجێهێشت.
لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕیگلیۆن ووتی: من ئێستا یاریزانی ڕیاڵ مەدرید نیم، لەبەر بڕیارەكان كە من لایەنێك نیم، بۆیە ویژدانم ئاسودەیە.
هەروەها ووتیشی: ناكرێت لەبەر ئەو بڕیارانەی كە هیچ پەیوەندی بە تۆوە نیە پەشیمان بیت، ئەو كات تەنانەت زەیدانیش قسەی لەگەڵ نەكردم.
سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ لوكا زەیدان ووتی: پەیوەندیم لەگەڵ لوكا باشە، ئەو هۆكار نەبووە بۆ ڕۆشتنم ، بە پێچەوانەوە پەیوەندیمان زۆر باشە،ئەو هەواڵەی كە ئەو بووە بە هۆكاری ڕۆشتنم ڕاست نیە.