چێڵسی یان مان یونایتد؛ پۆچێتینۆ گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ رادەگەیەنێت
دوای مۆندیال گرێبەستەکەی بەسەردەچێت..

یاریگا –
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی رایگەیاند، دەیەوێت لە داهاتوودا جارێکی دیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی پرێمەرلیگ لەئەستۆ بگرێت.
پۆچێتینۆ ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی هەڵبژاردەی ئەمریکایە بۆ مۆندیالی 2026 کە پاڵەوانێتییە گەورەکە لەم هاوینە لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسک بەڕێوەدەچێت.
گرێبەستی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا لەدوای مۆندیالی 2026 بەسەردەچێت و دەتوانێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی تیمێکی نوێ لەئەستۆ بگرێت.
مترجم 📹| مقابلة ماوريسيو بوتشيتينو وحديثه عن السبيرز:
*أشعر بحزن حقيقي تجاه الوضع في توتنهام.. سيظل النادي جزء من حياتي* 💔
#COYS #THFC #Tottenham #Spurs pic.twitter.com/ewDPuc1ab7
— محمد توتنهام | spurs (@mstottenham) April 30, 2026
پۆچێتینۆ ناوی بەسترابووەوە بە تۆتنهام و دەنگۆی بەهێز هەبوو دەگەڕێتەوە سپێرز، بەڵام یانە لەندەنییەکە بڕیاریدا گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری ئیتاڵی واژۆ بکات.
پۆچێتینۆ لە لێدوانێکی لە پۆدکاستی “The Overlap’s Stick To Football” رایگەیاند حەزدەکات لە داهاتوودا بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و ئینگلتەرای زۆر خۆشدەوێت و پڕۆفایلی کەسیی و راهێنەرایەتیشم زۆر لەگەڵ پرێمەرلیگدا دەگونجێت.
مانچێستەر یونایتد و چێڵسی ئەو دوو یانە گەورەیەن بۆ وەرزی نوێ بەدوای راهێنەرێکی گونجاودا دەگەڕێن.
پۆچێتنۆ پێشتر لەگەڵ چێڵسی لەژێر چەتری خاوەندارێتی کۆمپانیای “BlueCo” کاری کردووە، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک و لە ئایاری 2024 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
ماوریسیۆ ماوەیەکی زۆرە ناوی بە مانچێستەر یونایتد بەستراوەتەوە، بەڵام دەرفەتی بۆ نەڕەخسا لە ئۆڵدترافۆرد کار بکات.
مایکڵ کاریک لەدوای دوورخرانەوەی روبن ئامۆریم، مانچێستەر یونایتدی گەڕاندووەتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن و هەگاوێک لە شادکردنەوەی تیپەکە بە چامپیۆنزلیگ دوورە.
سەرەڕای ئەنجامە باشەکانی کاریک، ئیدارەی مانچێستەر یونایتد نەیەوێت پەلە لە دەستنیشانکردنی راهینەرێکی نوێ بکات و تاوەکوو کۆتایی وەرزەکە چاوەڕێ دەبن و ئەوکات چارەنووسی پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە یەکلایی دەکەنەوە.
Mauricio Pochettino sobre a situação difícil do Tottenham na temporada:
“Isso é realmente triste. Eu amo o Tottenham.”
pic.twitter.com/WFGmIgFImC— Papo de Tottenham (@papodetottenham) April 30, 2026



