ئیسپانیا

لۆکۆ گاتی: پیرێز دەبێت زیدان دەربکات

یاریگا-لۆکۆ گاتی گۆڵپارێزی مێژوویی خولی ئەرژەنتینی داوا لە فلۆرەنتینۆ پێرێز دەکات زینەدین زیدان دووربخاتەوە.

لە میانەی شیکاری کەناڵی ئێل چیرینگیتۆ بۆ یارییەکەی ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا، گاتی وتی “من زۆر نزیکم لە فلۆرەنتینۆ پێرێزەوە، پێم وایە کاتی ئەوەیە زیدان دەربکات، ئەو یارییانەی دەیبەنەوە تەنها بۆیە دەیبەنەوە چونکە ئەوان مەدریدن و یاریزانی بەتوانایان هەیە، ئەم زیدانەی ئێستا من تووشی نەخۆشی و دڵ مردن دەکات. فلۆرەنتینۆ دەبێت بیکاتە دەرەوە بەڵام لەبەر ئەوەی هاوڕێیەتی ئەو کارە ناکات بۆیە دەبێت زیدان خۆی بڕوات”.

ئەم لێدوانە توندەی گاتی پاش ئەوە هات ریاڵ ٤-١ تووشی شکست هات بەرامبەر ڤالێنسیا لەو یارییەی مەدرید سێ گۆڵی بە لێدانی سزا لێ تۆمارکرا و گۆڵەکەی دیکەش بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد.

لۆکۆ گاتی لە ژیانی پیشەگەرایەتیدا ٧٥٧ یاری ئەنجامدا لە نێوان ساڵان ١٩٦٢- ١٩٨٨، زۆرینەیان بە درێسی بۆکا جونیۆرزەوە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button