ئیتاڵیا

پیرلۆ گرنگترین یاریزان لەیانەی یوڤێنتوس ئاشکرا دەکات

یاریگا: ئەندریا پێرلۆ، ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، ستایشی ئاستی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەكەی كرد، لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی بەم دواییانە پێشكەشی كرد.

مۆراتا، هاوینی ئەمساڵ لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوەكرد، لە كۆی حەوت یاری لەگەل بیانكۆنێری توانیویەتی شەش گۆڵ تۆمار بكات.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاری لازیۆ ووتی: ئاستی مۆراتا؟ لەو كاتەوەی یاریزان بووم دەیناسم، ئەو گرنگترین یاریزانە بۆمان، یاریزانێكی تەواوە لە هەموو ڕوویەكەوە، نەك تەنها لە تۆماركردنی گۆڵ.

سەبارەت بە خولی ئیتاڵی ووتی: خولێكی سەختە بە بەراورد بە خولەكانی دیكە، لەبەرئەوەی سەرجەم یانەكان باشن، زۆربەی یاریەكان لەیەك نزیكن، بەڵام ئێمە لە پێشبڕكێیەكین مافی خۆمانە بە خێرایی ڕا بكەین.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 2:30بە كاتی كوردستان لە یاریەكی ئاستبەرزدا هەردوو یانەی لازیۆ و یوڤێنتوس ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button