ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان چاوی لە رێککەوتنێکی نوێ یە لەگەڵ مەدرید بۆ براهیم دیاز

یاریگا-براهیم دیاز یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە دوورخراوەکانی مەدرید کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.

دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم بەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ ئیتاڵیا، ئەیسی میلان لە ئێستاوە دەیەوێت مەدرید قایل بکات بە دەستبەرداربوونی لە یاریزانە لاوەکە.

بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان میلان مافی ئەوەی هەیە خواستنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە یاخود بەرامبەر بە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بەیەکجاری بیگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام ئێستا چاویان لەوەیە بە کەمتر لەو بڕە پارەی رێککەوتوون بە هەمیشەیی بیگوازنەوە. رۆسۆنێری دوو دڵە لە کڕینی ئەو یاریزانەو نەگەنە خولی پاڵەوانەکان بۆ وەرزی داهاتوو ئەوەش بە زیانی دارایی بۆ یانەکە دەشكێتەوە.

براهیم لە هەشت یاری ئەم وەرزەدا بەشداریکردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button