ئینگلتەرا

ئەوەی لەڕیاڵ مایەی ڕەخنەگرتن بوو لە بەیڵ، لە تۆتنهام بە تایبەتی بۆی ئامادە کراوە

یاریگا- سێرخیۆ ڕێگیلۆن یاریزانی تۆتنهام و هاوتیمی گاریس بەیڵ لە یانەکە، ڕاستیەکی سەرنجڕاکش ئاشکرا دەکات کە سپێرس بۆ گەڕانەوەی ئەستێرە وێڵزییەکە ئەنجامی داوە.

دووانەکە هاوشانی یەکتر لە گواستنەوەکانی هاوینەدا مەدریدیان بەرەو لەندەن بەجێ هێشت [ئەوەی دواتریان بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک] لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Cadena SER ڕێگیلۆن دەڵێت: “ئەوەی لە تۆتنهام شۆکی کردم بوونی چاڵی گۆڵفە لە شوێنی ڕاهێنانەکانی یانەکە. پرسیارم کرد و پێیان وتم ئەوانە بۆ بەیڵ دروست کراوە. مەودای چاڵەکان کورتە، هەر 30 مەترێک دەبێت. ئەو کارەی تۆتنهام جێی باوەڕم نەبوو!”

یاریزانە ئیسپانییەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە گاریس لە لەندەن دڵخۆشترە وەک لە مەدرید و دڵێت: “ئەو زۆر دڵخۆشە. من جیاوازییەک تێبینی دەکەم. زمانەکە بۆ ئەو هەموو شتێکە. خۆ ئیسپانی باش دەزانێت و خراپ نییە، تۆزێک وەک ئینگلیزییەکەی منە، بەڵام تێکەڵاویی کردن و خوو و هەڵسوکەوتی واتای ئەوەیە کە لە بەریتانیا دڵخۆشترە.”

بەیڵ لە کۆتاییەکانیدا لەگەڵ ڕیاڵ ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا لەسەر بایەخدانی بە گۆڵف و، کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاڵایەکی بەرز کردەوە بە دروشمی “وێڵز. گۆڵف. مەرید.” ئەو کارەی هێندەیتر چاوی میدیاکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشا بە تایبەت لەوەی که ناوی مەدریدی خستبۆوە پاش گۆڵفەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button