چامپیۆنزلیگ

“بارسێلۆنا لەو ئاستەدا نیە چامپیۆنزلیگ بباتەوە”

یاریگا- مێرچا لۆچیسکۆ، ڕاهێنەری یانەی دینامۆکیێڤی ئۆکرانی کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بارسێلۆنا ئەنجام دا و، توانای ڕکابەرە زلهێزەکەی ئیسپانیای بە کەم زانی بۆ بردنەوهی چامپیۆنزلیگ.

ڕاهێنەرە ڕۆمانییەکە گوتی: “بارسا یاریزانگەلێکی زۆر بەهرەمەندی هەیە بەڵام پێویستیان بە کاتە تا شێوازەکان فێرببن. پێم وا نییە لەو ئاستەدابن بتوانن چامپیۆنزلیگ ببەنەوە. یانەکانی وەک بایەرن میونخ، مان سیتی و پاریس سان جێرمان بۆ ئەوە بژاردەی زیاتریان هەیە. لە هەر بارێکدا، یاریزانێکی وەکو لیۆنێل مێسیان هەیە کە زۆر گرنگە. ڕاهێنەری نوێ لای کەم شەش مانگی پێویستە، بۆیە لە بەهاردا دەبنە یانەیەکیتر. بارسا لە چامپیۆنزلیگ باشترن وەک لە لالیگا، چونکە لە کێبڕکێی ناوخۆیی هەموو یانە ڕکابەرەکانیتر بە باشی شارەزای بارسان.”

ئەمشەو لە یاریگای کامپ نو بارسای پێشەنگی کۆمەڵەکە میوانداریی یانه ئۆکرانییەکە دەکات کە ئەمەی دواتریان لە دوو یاری پێشوتریان تەنها خاڵێکیان کۆ کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button