ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئینتەر میلان چاكبوونەوەی یاریزانێكی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا: یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ، هەواڵێكی دڵخۆشكەریان بۆ هاندەرانی یانەكەیان ئاشكراكرد پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بەشێوەیەكی فەرمی یانە ئیتاڵیەكە چاكبوونەوەی بەرگریكاری یانەكەی میلان سكرینار لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و ناوبراو گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی بەرگریكارەكەیان بڵاوكردووەتەوە و لەسەریان نووسیووە ” ئەو گەڕایەوە ”.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئینتەر میلان لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button