فه‌ره‌نسا

“لە پاریس گەشبینیەک لە ئارادا نییە مباپێ گڕێبەستەکەی نوێ بکاتەوە”

یاریگا- نوێکردنەوەی گرێبەستی کیلیان مباپێ لە ئێستادا لە پێشینەی ئامانجەکانی پاریس سانت جێمانە، بەڵام ڕەنگە لەم ساتەدا هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەو پرۆسەیە دڵخوازی یانە فەڕەنسیەکە نەبێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی کە پشتی بە زانیارییەکانی لیکیپی فەڕەنسی بەستووە، پی ئێس جی فشاریان خستۆتە سەر لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشیان تا جەنگی قایل کردنی مباپێ بە مانەوە لە باخچەی شازادەکان یەکلایی بکاتەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوه کە هەنووکە گەشبینیەک بوونی نییە لە نێو کەشوهەوای یانەکەدا بۆ ئەو مەبەستە و هەردوو لایەن مەودایەک کەوتۆتە نێوانیانەوە و گفتوگۆگانیش ئاڵۆزن.

گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگاڵ پاریس ساڵی 2022 کۆتایی دێت. جگە لە ڕیاڵ مەدرید کە ماوەیەکە ناوی بە بەهێزی بە داهاتوویەوە دەبەسترێت، لیڤەپووڵیش خوازیارێکیتری ناوبراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button