یاریگا

ئەستێرەیەکی پێشووی پریمەرلیگ: ماگوایەر هەڵک هۆگان دەهێنێتەوە بیر!

یاریگا- پاتریس ئێڤرا، ئەستێرەی دیاری پێشووتری مانچستەر یونایتد و کاتی زۆر نەویست تا بە شێوازە تایبەتێکەی خۆی قسە لەسەر ڕووداوە جیاوازەکانی یارییەکانی پریمەرلیگ بکات، ئەم جارە بە تایبەت دوای دیمەنی “مل جەڕاندنەکە”ی سیزار ئازپیلیکوێتا لەلایەن هاری ماگوایەرەوە.

مانچستەر و چێڵسی یاریی لووتکەی پریمەرلیگیان ئەنجام دا و جارێکیتریش ڤار مشتومڕی  بە دوای خۆیدا هێنا پاش تەواوبوونی یارییەکە، بە دیاریکراوی ئەو چرکەساتەی نێوان ماگوایەر و ئازپیلیکوێتا کە بە زۆرێک بۆچوونیان وایە لێدانی سزا بوو بۆ بلووز.

لەو میانەدا، ڤێرا لە سکای سپۆرتس, نەیهێشت هەست و سۆز زاڵبێت بەسەر شیکردنەوەی حاڵەتەکەدا و گوتی: “کاتی خۆی ڕاهاتبووم بەسەیرکردنی زۆرانبازیی ئازاد، ئەوەی ماگوایەر هەڵک هۆگان دەهێنێتەوە یادم. لێدانێکی سزای ڕوون بوو. ڤاریش وەک هەموو ڕۆژێ هەر دەبێ جێگەی قسە لەسەرکردن بێت.”

یاریەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button