گرنگترینمۆندیالی 2026

نێیمار و ئێستێڤاو بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکرێن

دووشەممە لیستی سەرەتایی رادەستی فیفا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ستافی راهێنەرانی هەڵبژاردەی بەڕازیل گۆڕانکاری لە لسیتی 55 یاریزانیی هەڵبژاردەکە دەکەن و لە 11ـی ئەم مانگە لیستەکە بۆ فیفا دەنێرن.

رۆژنامەی گڵۆبۆ بڵاویکردووەتەوە، هەڵبژاردەی بەڕازیل ناوی نێیمار دا سیلڤا و ئێستێڤاو بۆ لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکە زیاد دەکات کە لیستەکە لە 55 یاریزان پێکهاتووە و دووشەممە 11ـی ئایاری 2026 لیستەکە بۆ فیفا دەنێرن.

هەرچەندە گومان دەکرێت نێیمار دا سیلڤا لە لیستی کۆتایی بانگهێشت بکرێت، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی بەڵێنیداوە، ئەگەر نێیمار لەڕووی توانای جەستەییەوە ئامادەبێت، بانگهێشتی مۆندیالی دەکات کە لیستی کۆتایی لە 26 یاریزان پێکدێت و لە 18ـی ئایار لیستەکە رادەگەیەندرێت.

یەکلایی بووەتەوە ئێدێر میلیتاو و رۆدریگۆ، هەردوو ئەستێرەی ریال مەدرید بەهۆی پێکانی سەخت بەشداریی مۆندیال ناکەن، بۆیە بەڕازیل لە ترسی دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەو شێوەیە رێکارێکی نوێ دەگرێتەبەر.

گۆڕانکاری بەهۆی پێکان؛

بەگوێرەی یاسای فیفا، جگە لە گۆڵپارێزەکان، هەر یاریزانێک کە ناوی لە لیستی سەرەتاییدا هەیە و تووشی پێکان دەبێت ئەوا هەڵبژاردەکە دەتوانێت دووریبخاتەوە و یاریزانێکی نوێ لە شوێنی بانگهێشت بکات، ئەمە دۆخێکە کە ئێستا ئێستێڤاو پیایدا تێدەەپەڕێت و ئەگەر لەکاتی خۆیدا چاکنەبێتەوە لە لیستەکە دووردەخرێتەوە.

بۆیە ئانچێلۆتی لە ئێستاوە یاریزانی یەدەکی بۆ ئەگەری چاکنەبوونەوەی ئێستێڤاو ئامادە کردووە، ئێندریک، رایان و لویز هێنریکێ بەربژێرن بۆ شوێنگرتنەوەی ئەستێرەکەی بلوز.

ئێستێڤاو ئێستا لە پاڵمێراس چارەسەری بۆ دەکرێت، بەڕازیل هیواخوازە لە پێکانەکەی چاکبێتەوە و لەکاتی خۆیدا بۆ مۆندیال ئامادەبێت. بەڵام ئەگەر چاکنەبێتەوە پێش راگەیاندنی لیستی کۆتایی، ئەو یاریزانە دووردەخرێتەوە و بەربژێرێکی یەدەک بانگهێشت دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button