بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
دوو یانەی کوردستان هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی دهۆک دەدەن
هەڵۆکانی چیا هەڵوێستیان روونە..

یاریگا –
سێ یانە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی حەموود مشعان، یاریزانی یانەی دهۆک دەستپێکردووە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، هەرسێ یانەی زاخۆ، نەورۆز و تەڵەبە هەوڵی گواستنەوەی حەموود مشعان، بەرگریکاری یانەی دهۆک دەدەن.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوویەتی دهۆک نایەوێت دەستبەرداری بەرگریکارە 27 ساڵانییەکەی ببێت و هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، یاریزانەکەش تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر چارەنووسی نادات.
حەموود مشعان لە زستانی رابردوو قوە جەوییەی جێهێشت و پەیوەندی بە دهۆک کرد، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق 15 یاریی بۆ هەڵۆکانی چیا کردووە.



