ئیتاڵیا
ئەستێرەیەكی یوڤێنتوس تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
یاریگا: یەکێک له ئەستێرەکانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو لەگەل باوكی دوێنێ كاتێك مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی جێهێشت.
دیان كۆلۆڤیسكی لە كاتی جێهێشتنی مەشق و ڕاهێنانەكانی یوڤێنتوس دوێنێ لەگەڵ باوكی، سەیارەكەی لە دەستی وەرگرت و سەیارەكەی وەرگەڕا.
ڕاپۆڕتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كڕد ڕووداوەكە هیچ زیانێكی نەبووە ، هەردووكیان تەندروستیان باشە.
یوڤێنتوس لە گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی ڕوووبەڕووی هێلاس ڤێرۆنا دەبێتەوە.