ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس و پاریس سان جێرمان نیازی گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆسیان هەیە!

کاپتنەکەی مێرەنگی لە هاوینی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بەکۆتا دێت

یاریگا – یانەی یوڤێنتوس یەکێکە لەو یانانەی کە دەیانەوێت کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس بگوازنەوە، بەوپێیەی گرێبەستی بەرگریکارەکەی مێرەنگی لە مانگی ٦ی ٢٠٢١ بەکۆتا دێت بەپێی ڕاپۆرتێکی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی ئیسانی “ئێل چیرینگویتۆ”.

لەدرێژەی بەرنامەکەدا ئەوەش ئاشکرا کرا کەوا گفتوگۆکانی نێوان ڕیال مەدرید و ڕامۆس بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ئێستادا وەستاون، و یوڤێنتوسیش ئۆفەرێکیان بۆی ئامادە کردووە.

خانمە پیرەکە ئامانجیان ئەوەیە کە ڕامۆس و ئەستێرەی پێشووی یانەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووبارە بەیەک شاد بکەنەوە لە تورین. بەڵام یوڤێنتوس تاکە یانە نییە کە چاویان لەسەر کاپتنەکەی مەدریدە، بەوپێیەی پاریس سان جێرمانیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو و شادکردنەوەی بە کەیلۆر ناڤاس کە بەیەکەوە سێ نازناوی چامپیۆنزلیگیان بردۆتەوە.

شایانی باسە، ڕامۆس تا ئێستا چوار چامپیۆنزلیگ، پێنچ لالیگا و دوو جامی شای لەگەڵ ڕیال مەدرید بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button