فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان هێشتا دەیەوێت نەیمار و مپابێ و ڕۆناڵدۆ بکاتە تیمێکەوە

ڕۆناڵدۆ پێشتریش دەنگۆی پەیوەندیکرنی بە یانە فەڕەنسیەکەوە هەبووە

یاریگا – پاریس سان جێرمان هێشتا هیواخوازن بتوانن تیمی خەونەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، نەیمار و دا سیلڤا و کیلیان مپابێ پێکبهێنن.ڕۆناڵدۆ کە ئێستا تەمەنی ٣٥ ساڵە، وەرزی سێیەمی خۆی لەگەڵ یوڤێنتوس بەسەردەبات و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین دەنگۆ هەبووە لەبارەی چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ یانە فەڕەنسیەکە.

بەپێی ڕۆژنامەی کالیچۆ مێرکاتۆش بێت، پاریس سان جێرمان دووبارە لە هاوینی داهاتوو هەوڵ بۆ گواستنەوەی یوڤێنتوس دەدات، هەرچەندە بەشێکی زۆری میدیا وەرزشیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕۆناڵدۆ دەیەوێت تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە ٢٠٢٢ لە یوڤی بمێنێتەوە.

شایانی باسە، ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەکۆی دوو یاری بۆ یوڤێنتوس، سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button