فه‌ره‌نساگرنگترین

شارەزایانی خوێندنەوەی دەم قسەکانی نێوان نەیمار و ئەلڤارۆیان ئاشکرا کردووە!

دەمەقاڵێکەی نەیماڕ و ئەلڤارۆ دوو هەفتەیە باس و خواستی میدیاکانی لەسەرە

یاریگا- شارەزایانی خوێندنەوەی جوڵەی دەم هەڵسان بە ئەنجامدانی شیکاریەک بۆ ئەو دەمەقاڵێیەی لەنێوان هەریەک لە نەیماڕ دا سیلڤا و ئەلڤارۆ گۆنزالێز ڕوویاندا لە یاریەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و لیۆندا. یاریەکە پشێوی زیاتری تێکەوت کاتێک نەیماڕ جڵەوی خۆی لەدەستدا و کارتی سووری وەرگرت، بەڵام ئێستا شارەزایان هاتنە دەنگ لەبارەی ڕووداوەکەوە.

دەزگای وەرزشی بەرازیلی “ئێسپۆرتێ ئێسپێکتاکولار” هەڵساوە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک بە یارمەتی چەندین شارەزای بواری خوێندنەوەی جوڵەی دەم و لێکدانەوەی قسە و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەلڤارۆ وشەی ڕەگەزپەرستانەی بەرامبەر نەیماڕ بەکارهێناوە و بەتایبەتیش وشەی “مەیمون” وەک نەیماڕ ئاماژەی پێدابوو.

و بە گوتەی ئەوانیش یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا هەمان تەکنیک بەکاردێنێت و دەتوانن بەڕوونی قسەکانی ئەلڤارۆ ببینن و لە حاڵەتی پشتڕاستبوونەوەی تۆمەتەکانی نەیماڕ، ئەلڤارۆ دەکرێت سەروو 10 یاری ڕابگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button