بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە؛ چێڵسی نرخی ئەستێرەکەی بۆ ریال مەدرید دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بەتەواوەتی لە خواستەکانی ئەستێرەیەک و نیازە جیددیەکانی ریال مەدرید تێگەیشتووە و نرخەکەی بۆ شاهانەکان دیاریکرد.

یانە لەندەنیەکە سەرباری چالاکیە زۆرەکانیان لە چەند بازاڕی گواستنەوەی رابردوو، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە رکابەرێتی نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بکەن. لەگەڵ گۆڕینی دوو راهێنەریش لەو وەرزەی تازە کۆتایی هات، نەیانتوانی بگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. هەربۆیە بەشێک لە ئەستێرە دیارەکانی، بەتایبەت ئینزۆ فێرناندێزی کاپتن دەیەوێت بڕوات، خواستیشی لە پەیوەندیکردنە بە ریال مەدریدەوە، ئەوەش چونکە خودی ئەستێرە ئەرجەنتیەکەیە ئاگەداری نیازەکانی مێرێنگیە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە talkSPORT بڵاویکردووەتەوە، یانە لەندەنیەکە بەهای 120 ملیۆن پاوەند و پاداشتەکان خستووەتەسەر ناوەڕاستکارەکەی بۆ دەستبەرداربوونی بەرەو مەدرید.

هێڵی ناوەندی مەدریدیەکان یەکێکە لەو هێڵانەی هەر لەدوای رۆیشتنی تۆنی کروس و دواتر لوکا مۆدریچ، کەلێنی گەورەی تێکەوتووە و هێشتا پڕنەکراوەتەوە. زانیارییەکانی چەند رۆژی رابردووش باسیان لەوەدەکرد کە خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری چاوەڕوانکراوی ریال مەدرید، یاریزانی سوپەرستاری بۆ ئەو پێگەیە دەیەوێت.

چوونی فێرناندێز لە ستامفۆردبریج بەشێوەیەکی نیمچەفەرمی یەکلایی بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی یەکشەممەی رابردوو لە کۆتا هەفتەی پرێمەرلیگ بەرامبەر سەندەرلاند، دەستی ماڵئاوایی بۆ هاندەرانی بلووز بەرزکردەوە.

ئینزۆ لە خراپترین وەرزەکەی چێڵسیدا لە 50 بەشداریدا 13 گۆڵ و 6 ئەسێستی هەبوو.

یاریزانە 25 ساڵیەکە زستانی 2023 بە بڕی 106 ملیۆن پاوەند، کە تا ئەوکات گرانبەهاترین گواستنەوەبوو لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکان، لە بێنفیکاوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی کە گرێبەستەکەی تا ساڵی 2031 دەخایەنێت. لە ماوەی یاریکردنی بۆ یانە لەندەنیەکە، دوو نازناوی بردووەتەوە ئەوانیش کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکان بوو کە ئەوەی یەکەمیان لەسەر حیسابی ریال بێتیس و ئەوەی دووەم لە پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button