ئه‌مریکا

ڤیدیۆ- هاندەرانی بەڕازیل پەلاماری نەیماریان دا

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئیكوادۆر لەلایەن هاندەرانەوە پەلاماردرا.

بەڕازیل توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئیكوادۆر بباتەوە لە میانەی یاریەكانی پاڵاوتنی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ساتی چوونیان بۆ یاریگا كۆمەڵێك هاندەر پەلاماری نەیمار دەدەن و دەبنە هۆكاری بریندار بوونی.

شایەنی باسە بەڕازیل بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای باشووری گرتووە بۆ گەشتنیان بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button