ئەرشیڤ

نەیمار: دەمەوێت لەپاڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری بكەم

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی خواستی خۆی بۆ یاریكردن لە پال كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەربڕی.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی نەیماری تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

وا چاوەڕوان دەكرێت لە ئەگەری نەگەشتنی یوڤێنتوس بو خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵێت.

نەیمار لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ووتی: دەمەوێت لە پاڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری بكەم ، لەگەڵ یاریزانی نایابی وەك میسی و مباپێ یادیم كردووە ، بەڵام هیچ كات لەگەڵ ڕۆناڵدۆ یاریم نەكردووە.

هەروەها ووتیشی: خەونم بردنەوەی جامی جیهانیە لەگەل هەلبژاردەی بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button