ئیسپانیا

ئەگەر پێرێز بووایە، دەرفەتی گواستنەوەی نەیماری لەدەست نەدەدا

یاریگا –

ڕامۆن مارتینێز، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی یانەی ریال مەدرید باس لە هەندێک لە گواستنەوەی تیپەکەی کرد کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەرکەوتوو نەبوون.

مارتینێزی تەمەن 73 ساڵ سەبارەت بە ئەگەری دەست نیشانکردنی ئاریگۆ ساکی وەکو راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید گووتی

زۆر نزیک بووین لە یەکتری، بەڵام لە کۆتاییدا ئاریگۆ ساکی بڕیاریدا کە دەیەوێت راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بکات، بۆیە هەموو شتێک کۆتایی هات و ئەو نەیویست ببێتە راهێنەری یانەکەمان

بەرێوەبەرەکەی پێشووی یانە شاهانەکە لەبارەی گواستنەوەی زانێتی ئەرجەنتینی و کافۆی بەرازیلیش گووتی:

خاڤیەر زانێتی زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، بەڵام لەسەر هەندێ مەرج و خاڵ رێکنەکەوتین. هەروەها کافۆی بەرازیلیش نزیکبوو ببێتە یاریزانی ئێمە، زۆر هەوڵمدا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، بەڵام ئەمیشیان سەری نەگرت

مارتینێز باس لە گواستنەوەی رائول گۆنزالێس هێرشبەری پێشووی مێرنگی دەکات و دەڵێت یەکێک لە شانازیەکانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بوو

ئەو گواستنەوەی کە زۆرترین شانازی پێوە دەکەم  رائولە. لە ڕاستیدا دوو جار ئەو یاریزانەمان گواستەوە، سەرەتا لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هێنامان، دواتر باوکی وتی دەمەوێت بگەڕێمەوە. دیسان چاومان بە ئەو و باوکی کەوت و ئەویش بڕیاریدا بمێنێتەوە.

بەرێوەبەرەکەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بۆ جاری یەکەم ئاشکرا دەکات کە بۆچی سەرکەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی و دەڵێت

نێیمار بۆ ماوەی 10 رۆژ لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەکەمان راهێنانی کرد، لە کاتی راهێنانەکان زۆر نایاب و هەموومان پێ سەرسام بووین، ویستمان گرێبەستی لەگەڵ بکەین، بەڵام باپیرە گەورەی لە بەڕازیل بوو و داوای خانووەکیان بۆ ئەو کرد، ئێمەش بەم داوایە رازی نەبووین و دواجار نەگەیشتین بە رێکەوتن، ئەگەر ئەو کات فلۆرێنیتۆ پێرێز ئامادەبوایە، بێگومان ئەو داواکاریەی جێبەجێ دەکرد و ئێستا نێیمار یاریزانی ریال مەدرید بوو

بابەتی زیاتر

Back to top button