ئینگلتەرا

ئالکانتارا تەنها گێمێکی بەس بوو تا لە کەشوهەوای پریمەرلیگدا خۆی بنوێنێت

یاریگا- دوای تەنها دوو ڕۆژ له گواستنەوەی بۆ ئانفیڵد، تیاگۆ ئالکانتارا بە گێمێک لە لایەن یۆرگن کڵۆپەوە هەلی پێ درا و توانیشی جێ دەستی خۆی بە یاریی لوتکەی هەفتەوە جێ بهێڵێت.

یاریسازه ئیسپانییەکە  له گێمی دووەمدا بەرامبەر چێڵسی هاتە نێو یاریگا و توانی سەرنجی داتاکارەکان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. بە جۆرێک 75 پاسی دا لەو گێمەدا کە ئەوەش زیاترە لە هەر یاریزانێکیتری بلووز بە دێژایی یارییەکە.

جگە لەوە، هەر بەو ژمارەیە، زۆرترین پاسی دروست بوو بۆ یاریزانێک لە گێمێکی تەواوی یارییەکدا لەوەتەی داتاکاریی تایبەت بە پاس له پریمەرلیگ هاتۆتە ئاراوە ساڵی 2003/2004.

دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا، کوڕانی یۆرگن کڵۆپ توانیان تیمەکەی فرانک لامپارد 2-0 شکست پێ بهێنن و دووەم سەرکەوتنی وەرزی نوێ بنووسنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button