ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

یوڤێنتوس بێ هیوایە لە گواستنەوەی سوارێز

بیانکۆنێری هەوڵەکانی لەگەڵ دزیکۆ دووئەوەندە دەکات، هیوایان بە سوارێز نەماوە

پێدەچێت یانەی یوڤێنتوس لە گواستنەوەی لویس سوارێز بێهیوا بووبێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە زاری ئاندرێیا پێرلۆ، راهێنەری یوڤێنتوسی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دواکەوتنی وەرگرتنی پاسپۆرتی ئیتاڵی، پێدەچێت پڕۆسەی گواستنەوەی سوارێز بۆ یانەکەی تۆرین شکستبهێنێت یاخود دوابکەوێت.

پیرلۆ دەڵێت “زۆر ئەستەمە سوارێز لە کاتی گونجاودا بگاتە لای ئێمە، چونکە لویس ناتوانێت بەمزووانە پاسپۆرتی ئیتاڵی بەدەستبهێنێت. من دەزانم ئەم جۆرە بابەتانە پێویستیان بە کاتە و بەلامەوە ئەستەمە سوارێز پەیوەندی بە بیانکۆنێرییەوە بکات”.

راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاس بەڵگەی ئەوەیە یوڤێنتوس تا ئێستاش چاوەڕێی لویس سوارێز بووە، بەڵام وەک بژاردەی یەدەگ گفتوگۆی لەگەڵ ئیدێن دزیکۆ، هێرشبەری یانەی رۆماش کردووە.

هێرشبەری نێودەوڵەتی یۆرۆگوایی لە ماوەی رابردوودا تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵیشی بە سەرکەوتوویی کردووە، بەڵام پێدەچێت پڕۆسەی گواستنەوەکەی کاتی زیاتری بوێت.

پێشبینی دەکرێت، سوارێز بگەڕێتەوە کاتالۆنیا و چاوەڕێی بڕیاری حکومەتی ئیتاڵیا بێت، چونکە رۆناڵد کومان بە ئاشکرا پێی راگەیاندووە، لە پلانەکانی ئەودا نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button