ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

وردەکارییەکانی گەشتەکەی سوارێز بۆ ئیتاڵیا ئاشکرا دەکرێن

سوارێز تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی تێدەپەڕێنێت و ئێستا خەریکی یەکلاکردنەوەی گواستنەوەکەیەتی بۆ بیانکۆنێری

هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و ئێستا ئامادەیە پاسپۆرتی ئیتاڵی وەربگرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئێستا سوارێز یاریزانێکی ئەوروپییە و زۆر بە ئاسانی دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی خولی ئیتاڵییەوە بکات.

سوارێز دوێنێ کاتژمێر ٣:٣٠ـی دوای نیوەڕو گەیشتە فڕۆکەخانەی پیروجیا و کۆمەڵێک هاندەری یوڤێنتوس لە پێشوازی ئەودا بوون، سوارێز دواتر چووە زانکۆی پیروجیا و تاقیکردنەوەی زمانی ئیتاڵی کرد.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بە دواداچوونی بۆ ئەنجامەکان کرد و لەگەڵ لۆرێنزۆ رۆکا، مامۆستای زمان لە زانکۆی پیروجیا قسەی کردووە، مامۆستاکە دەلێت “سوارێز زۆر هێمن بوو و توانی تاقیکردنەوەی زمان لە ئاستی B1 تێبپەڕێنێت، تاقیکردنەوەکەی بریتی بوو لە قسەکردن بۆ ماوەی ١٠ خولەک، سوارێز هیچ کێشەیەکی نەبوو و هەموو رستەکان تێگەیشت، پێم وایە سوارێز ئامادەیە دەست بە خوێندنی زمانی ئیتاڵی بکات و بچێتە ئاستێکی دیکەوە”.

سوارێز زۆر قسەی نەکردووە، بەڵام لاگازێتا دەڵێت، هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول گواستنەوەی بۆ یوڤێنتوس ناشارێتەوە و لە پرسیارێکی کتوپڕدا وەڵامەکەی سوارێز بریتی بوو لە “بەڵێ، ئەم ئەگەرە هەیە”.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button