ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

بەیڵ بووەتە یاریزانی تۆتێنهام

ئەستێرەکەی ویڵز بە دوای جادووی مۆرینیۆ دەکەوێتەوە

بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی گارێس بەیڵ لە یاریگەیەکی گۆڵف لە نزیک بارەگای یانەی تۆتێنهام، لەگەڵ سەرۆکی یانە لەندەنییەکە، دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ سپێرز پشتڕاستکردووەتەوە.

گارێس بەیڵ لە یاریگەیەکی گۆڵف، لەندەن. لەگەڵ دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتێنهام یاری دەکات

گارێس بەیل نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشووی و نرخەکەشی دەگاتە ١٣ ملیۆن پاوەند، سەرەڕای راپۆرتە دژبەیەکەکان لەبارەی ئەو یانەیەی مووچە ساڵانەکەی خەرج دەکات. ئایا ریاڵ مەدرید و تۆتێنهام بە یەکەوە مووچەکەی دابین دەکەن، یاخود تەنیا تۆتێنهام. بەڵام ئەوەی یەکلاکراوەتەوە، بەیڵ سەرەتا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەکەی باکووری لەندەنەوە دەکات.

وێنە بڵاوکراوەکە، هەوادارانی هەردوو یانەکەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە، چونکە بەیڵ پشکنینە پزیشکییەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کردووە و هیچ پانتاییەکی نەبووە بۆ ئەوەی بچێتە لەندەن و گۆڵف لەگەڵ سەرۆکی تۆتێنهام بکات.

جۆناسان بارنێت، بەڕێوەبەری کارەکانی بەیڵ، بە تۆڕی هەواڵی کادێنا سێرـی راگەیاندووە، گرێبەستی گواستنەوەی بەیڵ بۆ تۆتێنهام کۆتایی هاتووە، تەنیا ئاشکراکردنی فەرمی ماوە.

یانە ئینگلیزییەکە نیوەی مووچەی بەیڵ دەدات، کە مووچەی ساڵانەی دەگاتە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی بەیڵ بچێتە لەندەن و گرێبەستەکەی واژۆ بکات، هەر لە هەمان رۆژدا بەیڵ پێشکەش بە میدیاکان دەکرێت.

بەیڵ پێشتر لە کۆی ٢٠٣ یاری لەگەڵ تۆتێنهام ٥٦ گۆڵی کردووە و ٥٨ گۆڵیشی دروست کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ بە بڕی ٨٦ ملیۆن پاوەند لە تۆتێنهامەوە گواسترایەوە ریاڵ مەدرید.

بەیڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید چوار جار نازناوی چامپیۆنزلیگ و دوو نازناوی لالیگای بەدەستهێناوە، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ زێنەدین زێدان خۆی بسەلمێنێت و شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button