ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی لەگەڵ گۆڵپارێزێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئێدوارد مێندی، گۆڵپارێزی سەنیگالی یانەی رێنی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەیشتە رێکەوتن و بریارە لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووە دوای ماوەیەک گفتوگۆ کردن لە نێوان گۆڵپارێزی سەنیگالی و کارگێری یانە لەندەنیەکە دواجار هەردوولا گەیشتنە رێکەوتن و تەنها ماوە کارگێرییانە فەڕەنسیەکە رازی بە دەستبەرداربوون لە گۆڵپارێزەکەی بێت و دەنگۆیەکیش هەیە هەردوو یانە لەسەر 20 ملیۆن یۆرۆ رێکەوتوون.

ئێدواردۆ مێندی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە لیگ وەنی فەڕەنسا بەشداری 33 یاریی کرد و بەرهەمەکەشی 13 کلین شیت بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button