بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

گواستنەوەی ئەستێرەکان بۆ سعودیە.. کێ هاتووە، کێ دێت و کێ رەتیکردووەتەوە؟

یاریگا –

خولی رۆشنی سعودی، سەرنجی گەورەی میدیاکانی لە مێرکاتۆی هاوینەدا راکێشاوە و خەریکە پۆل پۆل ئەستێرەکان بەسەر یانەکان دابەش دەکات.

پلانەکەی سعودیە نەوەستاوە و ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ چەندین ئەستێرەی ئەوروپی بەردەوامن، بەشێکیان رەزامەندیان دەربڕیوە و بەشێکی دیکەش لە گفتوگۆدان، هەندێکیشیان پڕۆسەکەیان رەتکردووەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی گواستنەوەکان و گواستنەوە چاوەڕوانکراوەکان لەم بابەتەدا دەخاتەڕوو.

کێن ئەوانەی واژۆیان کردووە؟

کەریم بێنزێما
کەریم بێنزێما بە درێسی ئیتیحاد
  • کەریم بێنزێما، لە ریال مەدریدەوە بە گرێبەستی پەیوەندی بە ئیتیحاد کردووە.
  • ئێنگۆلۆ کانتێ، لە چێڵسییەوە بە گرێبەستی ئازاد پەیوەندی بە ئیتیحاد کردووە.
  • ئێدوارد مێندی، لە چێڵسییەوە بە بڕی 18.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەهلی کردووە.
  • کالیدۆ کۆلیبالی، لە چێڵسییەوە بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلال کردووە.
  • روبن نێڤێش، لە وۆڵڤزەوە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلال کردووە.

کێن ئەو ئەستێرانەی رەزامەندیان دەربڕیوە؟

رۆبرتۆ فیرمینۆ
رۆبرتۆ فیرمینۆ لە دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لەگەڵ لیڤەرپوول.
  • رۆبێرتۆ فیرمینۆ، لەلایەن ئەهلی داواکراوە و گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەرچووە.
  • مارسێلۆ بڕۆزۆڤیچ، ئەستێرەی ئینتەر میلان لە لایەن نەسرەوە داوا کراوە.

کێن ئەو ئەستێرانەی لە گفتوگۆدان؟

حەکیم زیاش
حەکیم زیاش لەگەڵ چێڵسی
  • حەکیم زیاش، ئەستێرەی چێڵسی خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ نەسر.
  • ئانتوان گریزمان، نەسر ئۆفەرێکی پێشکەش بە هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە، تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن.
  • رۆمێلۆ لوکاکو، هیلال سوورە لەسەر گواستنەوەی تانکەکەی بەلجیکا.
  • ریاز مەحرز، لە لایەن هیلال داواکراوە و ئێستا گفتوگۆکان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردەوامن.
  • بێرناردۆ سیلڤا، هیلال داوای ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی کردووە.
  • ویلفرێد زاها، نەسر لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەستێرەی کریستال پاڵاس دەکات.
  • سۆڵ نیگوێز، نەسر گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستپێکردووە.
  • نێیمار دا سلیڤا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لەلایەن هیلالەوە داواکراوە.

کێن ئەو ئەستێرانەی گواستنەوەیان رەتکردووەتەوە؟

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر، جیانی ئینفانتینۆ و جامی جیهانی
  • لیۆنێل مێسی، ئۆفەرێکی یەک ملیار دۆلاری هیلالی رەتکردەوە.
  • لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی کرواتی لە ریال مەدرید مایەوە.
  • هیۆن سۆن مین، ئەستێرە کۆرییەکە رەتکردەوە تۆتنهام جێبهێڵێت.
  • خۆسێ مۆرینیۆ، ئۆفەری چەند یانەیەکی سعودی رەتکردەوە و لە رۆما مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button