ئیسپانیا

بە هاتنی ئالفۆنسۆ دەیڤز چارەنووسی مێندی چی دەبێت؟ سەرچاوەیەک وەڵامەکەی ئاشکرا دەکات

یاریگا –

گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئامانجە ڕوونەکانیان و ئەم پرسە ماوەیەکە درێژەی هەیە، ئەوە لە بوونی فێرلان مێندی و خوسیە گارسیا هەر لەو پێگەیە.

لەم دواییانە مێندی ئاستێکی باش پێشکەش دەکات لەگەڵ مێرەنگی، هەر بۆیە بە هاتنی دەیڤزیش، جۆرێک لە جۆرەکان مانەوەی بەرگریکارە فەرنسیەکە لەگەڵ یانەکەی مسۆگەرە بەتایبەت کە کارلۆ ئەنچلۆتی ڕای لەسەری هەیە و دەیەوێت بیهێڵێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی رێلیڤۆی ئیسپانی، ئەنچلۆتی دەیەوێت مێندی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە تەنانەت ئەگەر ئەستێرە کەندەیەکەی بایەرن میونخیش بگوازنەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت کە هەبوونی ئالفۆنسۆ و فێرلان لە پێکهاتەکەیدا، وەک خەونێکە بۆی.

مێندی تەمەن ٢٨ ساڵ لەوەتەی ٢٠١٩ یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە کاتێک لە هاوینی ئەو ساڵەدا بە گرێبەستێکی شەش وەرزی لە لیۆنی فەرەنسیەوە گواستیانەوە. هەر لە دوای ڕۆیشتنی مارسێلۆێش توانی وردە وردە پێگەی سەرەکیی بوون بۆ خۆی مسۆگەر بکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button