ئاسیا

مێندی مەترسی دوورخستنەوەی لەسەرە

یاریگا

بەرپرسانی یانەی ئەهلی سعودی لە ئاستی ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی یانەکەیان ڕازی نین و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە.

ڕۆژنامەی Sanslimitesn سەنیگالی بڵاویکردەوە، یانەی ئەهلی لە ئاستی ئەم دواییەی ئێدوارد مێندی ڕازی نییە و دوای دۆڕاندنی 4-3 بەرامبەر نەسر لە خولی سعودیە، لەلایەن هاندەرانی تیپەکەیەوە ڕەخنەی توندی لێگیرا.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت لە مێرکاتۆی داهاتوو گۆڵپارێزێکی دیکە بدۆزنەوە، ئەگەر مێندی لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بێت ئەوا پێگەکەی لەدەست دەدات.

ئەو سەرچاوەیە زانیاری دەستکەوتووە، بەرپرسانی یانەی ئەهلی دوو گۆڵپارێزی مەغریبی بە ناوەکانی مونیر ئەلمحەممەدی و ئەنەس زنتی وەک جێگرەوەی مێندیان کردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button