فه‌ره‌نسا

توشبوونی بەکۆمەڵی یاریزانانی پاریس سان جێرمان بە کۆڕۆنا، هەلێکی زێرین دەخاتە بەردەم خیسێ

یاریگا – خیسێ ڕۆدریگز دەکرێت دوای ساڵێک دابڕان لە یانەی پاریس سان جێرمان، یەکەمین یاری خۆی بە درێسی یانەکە ئەنجام بداتەوە.

دوابەدوای توشبوونی هەریەک لە یاریزانان کیلیان مپابێ، نەیماڕ، ئەنخێل دی ماریا، لیۆناردۆ پارادێس، مارکینیۆس، ماورۆ ئیکاردی و کەیلۆر ناڤاس بە نەخۆشی کۆڕۆنا، خیسێ دەکرێت دوای ماوەیەکی زۆر لە دوورکەوتنەوە بخرێتە پێکهاتەی سەرەکی پاریسەوە.

توخێل لە ئێستادا ناچارە هەندێک گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی یانەکە بکات بۆ یەکەمین یاری وەرزەکەیان بەرامبەر لێنز لە خولی فەڕەنسی. بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، توخێل دەیەوێت هەر بە پێکهاتەی ٤-٣-٣ یاری بکات و بۆ شوێنی هێرشبەری سەرە ڕم، خیسێ پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ یاریکرن.

شایانی باسە، خیسێ وەرزی ڕابردووی لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بەسەربرد کە تیایدا ١٢ یاری ئەنجامدا بە درێسی یانەکە و توانی گۆڵێکیش تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button