بازاڕی گواستنه‌وه‌

لیۆن نیازی لە گەڕاندنەوەی ئۆمتیتی هەیە

یاریگا- یانەی لیۆنی فەڕەنسی خواستیان لەسەر گرێبەست کردن لەگەڵ ساموێل ئۆمتیتی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا هەیە و دەیانەوێت بیگەڕێننەوە بۆ یانەکەیان.

ئۆمتیتی کە ساڵی 2016 لەو یانە فەڕەنسیەوە ڕووی کردە بلاوگرانا، پێکانە قورسەکانی وای کرد تەنها لە دوو وەرزی یەکەمیدا ئاستی خۆی پێشکەش بکات. لە ئێستاشدا یەک لەو یاریزانانەیە لە پلانەکانی ڕۆناڵد کوماندا نییە. بەڵام ڕەنگە ئەمەش هێشتا بەس نەبێت بۆ ئەوەی لیۆن هەلەکە بقۆزنەوە و بیگەڕێننەوە فەڕەنسا.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە سپۆرتی ئیسپانیدا بڵاو کراوەتەوە، لیۆن لەم نیازەیدا گرفتی دارایی هەیە و ڕەنگە ئاسان نەبێت بۆیان. ئەو زانیارییەش بە پشتبەستن بە قسەکانی ڕودی گارسیای ڕاهێنەر کە بڵاو کراوەتەوە لەو ڕۆژنامەدا وەک وتویەتی: “لەگەڵ جۆنینهۆی بەڕێوبەری وەرزشی قسەمان کردووە لەسەر ئۆمتیتی. ئەو بەرگریکارێکی نایابە، بەڵام نازانم ئەم جووڵەیە لە ڕووی داراییەوە دەگونجێت یاخود نا.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button