یاریگا

مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ریزەکانیان بگەڕێننەوە.

رۆژنامەی ئێل ئێسپانۆلی ئیسپانی بڵاویکردووە راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە دەیەوێت یاریزانە وێلزیەکەی شاهانەکان ئەم هاوینە بگوازێتەوە یانەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵەکانیان بۆ ئەم مەبەستە دەست پێ بکەن و پێشبینیش دەکرێت یانە ئیسپانیەکە هیچ رێگریەک لە چوونی یاریزانەکەیان نەبن، چونکە موچە زۆرەکەی بووەتە گەورەترین کێشە بۆ ئەوان کە ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و هەفتانەش دەکاتە ٦٠٠ هەزار یۆرۆ.

گاریس بەیل بە هۆی زۆری موچەکەی ئامادەیە لە یانەکەی وەکو یەدەک بمێنێتەوە و چەندینجاریش ئەم بابەتەی راگەیاندووە، بەڵام بە هۆی هەوڵەکانی یانەکەی پێشووی پێدەچێت ئەمجارەیان یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button