ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕۆدریگۆ: ڕامۆس نەیناسیم و پێی وتم لێرەدا چی دەکەیت؟

یاریگانێت- ڕۆدریگۆی یاریزانی لاوی ئێستای سانتۆس کە وەرزی داهاتوو لە ڕیاڵ مەدرید ئەزموونەکانی خۆی تاقی دەکاتەوە، باسی ئەو ساتە دەکات کە بۆ یەکەمجار هاتۆتە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و چاوی بە یاریزانەکانی ڕیاڵ کەوتووە.

لاوە بەڕازیلییەکە، مارکا قسەکانی گواستۆتەوە، دەڵێت: “یاریکردن لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ شتێکیترە، زۆر هەستێکی تایتبەت بوو، چونکە من پێشتر تەنها لە ڕێگەی ڤیدیۆکانەوە ئەو یاریگایەم بینی بوو. یتستا زۆر بەپەرۆشم.”

لە بارەی دیتنی یاریزانەکانی یانە نوێیەکەشی، لاوە بەڕازیلییەکە گوتی: “یەکەمجار کە سەردانی یاریگاکەم کرد، هەموو شتێکم بینی، لە نێوشیاندا ژووری خۆگۆڕین و زۆرێک لە یاریزانەکان. لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز بووم چاوم کەوت بە کەریم بنزیمە و لوکا مۆدریچ.”

باسی لەو هەستەش کرد کە بۆیەکەمجار ئەو یاریزانانەی بینیوە زۆر چاوەڕواننەکراو بووە کە ئاوا ڕووبەڕوو دەیانبینێت لە کاتێکدا پێشتر تەنها لە شاشەکانەوە دەیدیتن. باسی لە بینینی ڕامۆسی کاپتنی مێرەنگیشی بەم شێوە کرد: “لە هۆڵی ڕاهێنانەکان ڕامۆسم بینی هیچ شتێکی لەبارەمەوە نەدەزانی و هۆکاری بوونیشم لەو شوێنە، بۆیە پرسیاری لێکردم: چی دەکەی لێرە؟”

بۆ زانین، پێش ئەوەی بڕیاری پۆشینی درێسی ڕیاڵ مەدرید بدات، پێشتریش بارسێلۆنا هەوڵی کڕینی هێرشبەرە 18 ساڵانەکەی دابووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button