
یاریگا –
کەشوهەوای ناو یاریگای ڤێلا بێلمیرۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە ئاستی تورهییهكی زۆر، هاندەرانی سانتۆس تەواوی توڕەیی خۆیان بەسەر تیمەکەدا رشت، ئهمهش دوای شکستەیان خولەکەکانی کۆتایی بەرامبەر فلۆمینینسی، کە یانەکە بە ئەنجامی (3-2) دۆڕا.
سەرەڕای ئەو پێگە ئەفسانەییەی نێیمار دا سیلڤا لە ناو یانەکەدا هەیەتی، بەڵام هاندەران سڵیان نەکردەوە لە ئاڕاستەکردنی لێشاوێک لە فیکەی ناڕەزایەتی بۆ ئەستێرە بەڕازیلییەکە، هەر کە فیکەی کۆتایی یارییەکە لێدرا.
کاردانەوەی نێیمار:
نێیمار بە دۆخێکی زۆر نالەبارەوە دەرکەوت؛ کامێراکان وێنەیان گرتووە کاتێک بە خێرایی بەرەو تونێلی ژووری گۆڕینی دەچوو، پەنجەکانی خستبووە ناو گوێچکەکانی بۆ ئەوەی خۆی لە هاواری هاندهران له پهیژهكانی یاریگا بپارێزێت.
دوای یارییەکە، ئەستێرە بەرازیلیهكه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە شۆکبوونی خۆی لەو پێشوازییە توندە دەربڕی و نووسی:
کارمان گەیشتە ئەوەی ناچار بین روونکردنەوە بدەین، بەڕاستی ئێوە زۆر دڵڕەقن و سنوورتان تێپەڕاندووە، زۆر خەمناکە کە ناچار بم بەرگەی هەموو ئەمانە بگرم، هیچ بوونەوەرێکی مرۆڤ نییە بتوانێت لەبەردەم فشارێکی ئاوادا خۆ بگرێت.
View this post on Instagram
دۆخی یانەکە و ئامارەکان:
هەرچەندە نێیمار وەرزی رابردوو کۆڵەکەیەکی سەرەکی بوو بۆ مانەوەی سانتۆس لە خولی نایاب، بەڵام ئەم وەرزە ئاڵۆزتر دەردەکەوێت؛ سەرەڕای ئەوەی لە 9 یاریی تەنیا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە، بەڵام هەوڵە تاکەکەسییەکانی نەبووەتە هۆی شاردنەوەی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە، کە لە 12 یاریی خولدا تەنیا سێ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
ئەم پاشەکشەیە یانەکەی خستووەتە پلەی پازدەهەم، تەنیا یەک خاڵ دوورە لە ناوچەی دابەزین.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
لوكاس موسيتي بعد ان قال ان الاسطورة نيمار قام أراد استفزاز الجماهير بعد ان وضع اصابعه في أذنيه
🗣 : “نعم. ميزا، مصوّر القناة، أطلعني على زاوية أخرى بجودة أفضل، فبقيت مترددًا. لكن بما أنني لست متأكدًا، فضّلت حذف كلامي ” pic.twitter.com/52mKmN2fkG
— Team Neymar (@TeamNey10) April 19, 2026
ههڵگهرانهوهی یارییەکە
یارییەکە پڕ بوو لە دراما؛ سانتۆس دوو جار لە ڕێگەی گابیگۆڵ و ئالڤارۆ باریالەوە پێشکەوت، بەڵام نەیتوانی پارێزگاری لە پێشەنگییەکەی بکات.
خاڵی کوشندە لە گێمی دووەمدا بوو، کاتێک نێیمار هەلێکی زێڕینی بۆ یەکلاکردنەوەی یارییەکە لەدەستدا، ئەمەش دەرفەتی گەڕانەوەی بە میوانەکان بەخشی و لە خولەکی 85 گۆڵی سەرکەوتنیان تۆمارکرد.
ناڕەزایەتی هاندەران تەنیا بۆ ئەنجامەکە نەبوو، بەڵکو زۆر توڕە بوون لە نمایشێکی تەکنیکی شکستخواردووی نێیمار لە کاتی زیادکراودا، کە زۆرێک بە نمایشێکی بێمانایان دانا لە کاتێکدا تیمەکە پێویستی بە گۆڵی یەکسانبوون هەبوو.
داهاتووی نێیمار و هەڵبژاردەی بەڕازیل:
ئەم دۆخەی نێیمار پرسیاری جددی لەسەر داهاتووی لهگهڵ ههڵبژاردهی بهرازیسل دروست دەکات. لەگەڵ نزیکبوونەوەی مۆندیالی 2026، کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەرگای بۆ گەڕانەوەی نێیمار واڵا کردووە، بەو مەرجەی ئاستی جەستەیی و ریتمی یارییەکەی وەک پێشوو لێبێتەوە.
نێیمار لە تشرینی یەکەمی 2023 بەهۆی پێکانە سەختەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای، درێسی هەڵبژاردەکەی نەپۆشیوە. هەرچەندە ئەو گۆڵکاری مێژوویی وڵاتەکەیەتی، بەڵام ڕێگەی گەڕانەوەی ئێستا تەمومژاوییە؛ ئەگەر نەتوانێت کێشەکانی لەگەڵ سانتۆس چارەسەر بکات، رەنگە یەکێک لە مەزنترین کاروانە وەرزشییەکانی مێژووی بەڕازیل بە کۆتاییەکی تاڵ و چاوەڕواننەکراو کۆتایی بێت.



