ئه‌وروپائینگڵته‌را

چێڵسی ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی وێستهام کردووە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی دیکلان رایس یاریزانی یانەی وێستهام یونایتد پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکات.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووە یانە لەندەنیەکە ئەمڕۆ ئۆفەرێکیان بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی دراوسێکەیان واتە یانەی وێستهام یونایتد کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکاری یانەکەیان و پێدەچێت ئەو یانەیە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن و رێگەی پێ بدەن وەرزی داهاتوو درێسی بلوز لەبەر بکات.

دیکلان تاوەکو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و لە بازارەکانی گواستنەوەش نرخەکەی بە 49 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 38 یاریی کرد و بەرهەمەکەشی گۆڵێک و سێ ئاسیست بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button