ئینفانتینۆ بەرگری لە مۆندیال دەکات بەڵام خۆی لە چەند پرسێکی هەستیار دەدزێتەوە
مۆندیالی 2026 سەرکەوتوو بوو

یاریگا –
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی جیهان، بۆ یەکەمجار دوای داخرانی پەردە لەسەر یارییەکانی جامی جیهانی 2026 هاتە دەنگ و بەرگری لە دەستکەوتەکانی کرد.
ئینفانتینۆ جەختی کردەوە کە مۆندیالەکە لەسەر هەردوو ئاستی وەرزشی و مرۆیی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، سەرەڕای ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی رێکخستنەکەی کرابوون.
پەیامەکەی ئینفانتینۆ: مۆندیال یەکگرتوویی گەلان بوو
ئینفانتینۆ لە پەیامێکی درێژدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە خستە روو و بە نموونەیەک بۆ یەکگرتوویی گەلان لە رێگەی تۆپی پێوە وەسفی کرد و گوتی:
“کۆتاییەکانی جامی جیهانی بە باشترین شێوە جەژنی مرۆڤایەتی گێڕا،هەموو ئەوانەی ئامادەی پاڵەوانێتییەکە بوون لە ئارامی و دڵخۆشیدا بوون.
سەرۆکی فیفا ستایشی هاوکاری نێوان ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکی کرد بۆ سەرخستنی ئەم ڕووداوە جیهانییە. هەروەها ئاماژەی بە بەشداری هەڵبژاردەی ئێران کرد و گوتی:
“ئێران بەبێ هیچ رووداو و ململانێیەک چووە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەیامەکەی ئینفانتینۆ تەنیا ستایش نەبوو، بەڵکو وەڵامێکی راستەوخۆ بوو بۆ ئەو رەخنانەی ئاڕاستەی فیفا و لێژنەی رێکخەر کرابوون، بەتایبەت لە لایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسانەوە.
View this post on Instagram
سەرۆکی فیفا رایگهیاند:
“ئەوانەی لە پشت قەڵەم و کاغەزەکانیان، و لە پشت شاشەکانیانەوە وەستاون و رق و دەنگۆی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە،تۆوی ق دەچێنن” لە ڕێگەی تیشک خستنە سەر لایەنە نەرێنییەکان و پشتگوێخستنی لایەنە ئەرێنییەکانی پاڵەوانێتییەکە.
هەروەها رەخنەی لە رووماڵی میدیایی تایبەت بە پرسی ڤیزا گرت و گوتی:
“باسی ئەو کەمینە کەسەیان کرد کە ڤیزایان رەتکرایەوە، بەڵام چاویان لە ئاست ئەو ملیۆنان کەسە داخست کە ڤیزایان بۆ پەسەند کرا.”
سەرەڕای بەرگرییە زۆره، سەرۆکی فیفا باسی لە چەند پرسێکی هەستیار نەکرد کە دەنگۆیەکی زۆریان نابۆوە، لەوانە:
- کێشەی هەڵبژاردەی هایتی کە داوایان لێکرابوو درێسەکانیان بگۆڕن بەهۆی وێنەیەکەوە کە بە سیاسی دانرابوو
- رێگریکردن له ناوبژیوانی سۆماڵی (عومەر ئارتان) بۆ ناو خاکی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی ئەرکی بەڕێوەبردنی یارییەکانی پێ سپێردرابوو.
- بەرزبوونەوەی نرخی پلیتی یارییەکان و ئەو سنووردارکردنانەی هەندێک هاندەر بۆ وەرگرتنی ڤیزا رووبەڕوویان بووەوە



