ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جۆزێ مۆرینیۆ داهاتووی کارێراس یەکلایی دەکاتەوە

ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری ئیسپانی بیر لە جێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالڤاررۆ کارێراس پێی وایە دوای ئەوەی مارک کوکورێیا پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە دەرفەتی یاریکردن بۆ ئەو زۆر کەمدەبێتەوە و چیدیکە وەکوو یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ریال مەدرید شوێنی نابێتەوە.

کارێراس هاوینی رابردوو بێنفیکای جێهێشت و لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ بەبڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موندۆ، چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری چێڵسی هێشتا بە تواناکانی کارێراس سەرسامە، ئەگەر ریال مەدرید دەستبەرداری ببێت ئەوا بلوز دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ریال مەدرید لەم هاوینە 55 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی مارک کوکورێیا خەرجکرد، یانەکە پێی وایە فرۆشتنی کارێراس هەنگاوێکی دروستە و دەتوانن قەرەبووی بەشێکی گەورەی تێچووی گواستنەوەی کوکورێیا بکەنەوە.

هاوکات چارەنووسی ڤیکتۆر ڤاڵدێپێناس، بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید بەستراوەتەوە بە داهاتووی کارێراسەوە، فیۆرێنتینا ئۆفەرێکی بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ڤاڵدێپێنس پێشکەش کردووە، ئەگەر کارێراس پەیوەندی بە چێڵسی بکات ئەوا ریال مەدرید ئۆفەرەکەی فیۆرێنتینا رەتدەکاتەوە، بەڵام ئەگە کارێراس لە مەدرید بمێنێتەوە ئەوا مێرێنگێ ئۆفەری یانە ئیتاڵییەکە قبووڵ دەکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە روونیکردووەتەوە، ئێستا ریال مەدرید چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی جۆزێ مۆرینیۆیە، بڕیارە مۆرینیۆ هەفتەی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەبارەی هێشتنەوەی یاخود دەستبەرداربوون لە کارێراس بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button