ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆمبەکەی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ دەیەوێت بە مووچەیەکی خەیاڵی ڤینیسیۆس جونیۆر بگوازێتەوە

ئارسیناڵ پارە وەکوو بەربەست نابینێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ، ئامادەکاری بۆ یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژووی تۆپی پێ دەکات و دەیەوێت گەورەترین ئۆفەری دارایی لە مێژووی خۆیدا پێشکەش بە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید بکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی یەکەم گرێبەستی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر پێشکەشی ریال مەدرید بکات.

بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی هەمان سەرچاوە، ڤینیسیۆس هەفتانە لە ریال مەدرید 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت، بەڵام ئارسیناڵ ئامادەیە ئەو مووچەیە زۆر بەرزتر بکاتەوە بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازی بکات و کارگێڕیی یانە لەندەنییەکە بڕیاریان داوە کە پارە نەکەنە بەربەستێک لەبەردەم ئەم ئامانجە گەورەیە.

پاڵنەرەکانی ئارتێتا و ئارسیناڵ
میکێل ئارتێتا دەیەوێت دوای ئەوەی کۆتایی بە چاوەڕوانییە 22 ساڵەکەی ئارسیناڵ هێنا بۆ بردنەوەی پرێمەرلیگ، ئێستا هەنگاوێکی گەورەتر لە ئەوروپا بنێت؛ پاش دۆڕانیان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بەرامبەر پاریس سان جێرمان، ئارتێتا پێی وایە گواستنەوەی ڤینیسیۆس دەبێتە خاڵی گۆڕانکاریی ریشەیی بۆ تیمەکەی.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەرچەندە گەنەرز چاودێریی برادلی بارکۆلای یاریزانی پاریسیش دەکات کە نرخەکەی 145 ملیۆن پاوەندە، بەڵام ڤینیسیۆس ئامانجی ژمارە یەکە، بەتایبەتی کە تەنیا 12 مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە.

هەڵوێستی مۆرینیۆ و ریال مەدرید
لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری ریال مەدرید، بەتوندی دژی هەر بیرۆکەیەکە بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس چونکە ئەو گەڕاوەتەوە مەدرید بۆ ئەوەی نازناوی 16ـەمینی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و ڤینیسیۆس بە دڵی پڕۆژەکەی دەزانێت.

ئەمە لە کاتێکدایە وەرزی رابردوو کێشەیەکی گەورە لە نێوانیاندا دروست بوو کاتێک ریال مەدرید رووبەڕووی بێنفیکا بووەوە، بەڵام مۆرینیۆ دەیەوێت پارێزگاری لێ بکات.

لە لایەکی دیکەوە، دەنگۆی هەوڵەکانی ئارسیناڵ بووەتە جێی سەرسوڕمان لە مەدرید، چونکە فلۆرێنتینۆ پێرێز بە دەگمەن رێگە دەدات ئەستێرەکانی لە لووتکەی ئاستیاندا یانەکە جێبهێڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button