بازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرچاوەیەکی ئیسپانی هۆکاری ڕێکنەکەوتنی ئالابا و ڕیاڵ ئاشکرا دەکات

یاریگا- داڤید ئالابا یاریزانی بایەرن میونخ لەگەڵ یانەکەیدا لە بارودۆخێکی جێگیردا نیە و چەند یانەیەکیش چاودێری بارودۆخەکە دەکەن.

لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەکە لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، ئینتەر میلان و مانچستەر یونایتد ناویان بە وێستگەی داهاتووی باڵەکەی چەپی بایەرنەوە دەبەسترا. سەرچاوەی وەرزشی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە لەمپەری نێوان یاریزانە نەمساییەکە ڕیاڵ، داخوازی ئالابا بووە بۆ مووچەی 20 ملیۆن یۆرۆ، کە ئەو بڕەیەش لە ئێستادا ئێجگار زۆرە لەسەر گەنجینەی هەر یانەیەک دوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا.

نادڵنیایی ئالابا لەگەڵ بایەرن زیاتر دوای ئاسته بەرزەکەی ئالفۆنسۆ دیفیس دەرکەوت کاتێک لاوە درەوشاوەکە توانی متمانەی ڕاهێنەرەی باڤاریەکان بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button