
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید و بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2025، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 36ـی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری ریال ئۆڤیێدۆ دەکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێ بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لەرووی جەستەییەوە لە دۆخێکی زۆر باشدایە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە یارییەکەی ریال ئۆڤیێدۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.
هاوکات ئۆرێلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، بەڵام دین هاوسن، نەیتوانی مەشقەکان تەواو بکات و لە شوێنی ئەو راوول ئاسێنسیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید؛
گۆڵپارێز : تیبو کۆرتوا
بەرگریکاران : ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد،رودیگەر، راوول ئاسێنسیۆ، فران گارسیا.
ناوەڕاستکاران : چوامێنی، ئێدواردۆ کاماڤینگا، جود بێلینگهام.
هێرشبەران : برایم دیاز، ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ.




