یاریگا

مێسی: خەڵاتی تاکەکەسی بۆ من کەمترین گرنگی هەیە

یاریگا- لیۆنێل مێسی گرنگی بە خەڵاتی تاکەکەسی نادات و وەک خۆی دەڵێت لای ئەو نازناوەکە گرنگتر بوو.

دوای یاریەکەی ئالاڤێس کە یانەکەی بە پێنج گۆڵ براوە بوو، لیۆ وتی: “خەڵاتی تاکەکەسی بۆ من کەمترین بایەخی هەیه. هیوای من وا بوو لەگەڵ گۆڵەکاندا ناسناوەکەش ببەینەوە.”

لیۆ کە لەو یاریەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد، سەبارەت بە هەستی گشتی لە یانەکەدا گوتی: “ئەم یاریەی ئالاڤێس زۆر قورس بوو بەهۆی کاتەکەی و گەرماوە، بەڵام بردنەوەکە گرنگ بوو چونکە بە هەستێکی باشەوە کۆتاییمان بە وەرزەکە هێنا، لە هەمووشی گرنگتر لە ئێستادا خۆ-ڕەخنەکردن بوو لە پێناو باشترکردنی خۆمان.”

مێسی بە تۆمارکردنی 25 گۆڵ و بە فەرمی بوو بە گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا. بە جیاوازی چوار گۆڵ لە کەریم بنزیمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button