ئیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی نزیکە ریکۆردێکی 46 ساڵە دووبارە بکاتەوە

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا، ریکۆردێکی 46 ساڵەی کردووەتە ئامانج کە لەو کاتەوە هیچ هێرشبەرێک لە لالیگادا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

دوای دەستپێکردنی وەرزی 23/24، لیڤاندۆبسکی بە شێوەیەکی مامناوەند ئاستی بەراورد بە وەرزی داهاتوو دابەزی، بەڵام ئێستا لە باشترین رۆژەکانی نزیک دەبێتەوە و لەم هەفتانەدا گۆڵی زیاتری تۆمارکردووە. لیڤا وەرزی رابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و توانی بە تۆمارکردنی 23 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری لالیگا. پێش دەستپێکردنی مۆندیال ریکۆردێکی ناوازەی هەبوو بە نزیکەی لە هەموو یارییەکدا گۆڵێکی تۆماردەکرد، بەڵام دوای ئەو رکابەرییە ئاستی دابەزی و نەیتوانی ژمارەی گۆڵەکانی بۆ زیاتر لە 23 گۆڵ زیاد بکات، هەرچەندە هەمان ژمارە بەس بوو بۆ بردنەوە خەڵاتی پیچیچی.

دۆخەکە لەم وەرزەدا بۆ لیڤا قورستر بووە و رکابەرێکی نوێی وەک جود بێلینگهامی هەیە کە سەرەڕای پێکان و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک دوورکەوتنەوە لە یاریگا، تا ئێستاش بە 16 گۆڵ گۆڵکاری سەرەکییە، بەڵام ئەستێرە پۆڵەندییەکە کە 12 گۆڵی کردووە، بەنیازی وازهێنان نییە و متمانەی بەخۆی هەیە کە خەڵاتی گۆڵکاری ئەم وەرزەش دەباتەوە.

گەر هێرشبەرە پۆڵەندییەکە بەم ئامانجە بگات، ئەوا ژمارەیەکی پێوانەیی 46 ساڵە دووبارە دەکاتەوە. دوایین جار کە یاریزانێکی پیشەگەر هاتە ناو لالیگا و دوو وەرز لەسەریەک خەڵاتی پیچیچی بردەوە لە ساڵانی 1977 و 1978 بوو، کاتێک ماریۆ کامپێسی ئەرجەنتینی 24 و 28 گۆڵی بۆ ڤالێنسیا کرد و هەردووساڵەکە خەڵاتەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button