ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێكی مانچێستەر سیتی لەلایەن دوو یانەوە چاودێری دەكرێت

تۆتنهام لە گواستنەوەی نزیكترە

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی گفتوگۆكانی بۆ گواستنەوەی ساڤیۆی بەڕازیلی و یاریزانی مانچێستەر سیتی دەستپێكردووە.

ساڤیۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی تروا بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و تاوەكوو 2031 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.

هاوینی رابردوو ساڤیۆ لە پەیوەندیكردن بە تۆتنهامەوە زۆر نزیک بوو، بەڵام مانچێستەر سیتی رەتیكردەوە دەستبەرداری ببێت و پڕۆسەی گواستنەوەی راگیرا.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، تۆتنهام بۆ گواستنەوەی ساڤیۆ لە مێركاتۆی هاوینەدا گفتوگۆكانی دەستپێكردووەتەوە.

گفتوگۆ سەرەتاییەكان دەستیانپێكردووەتەوە دوای ئەوەی هاوینی رابردوو گرێبەستەكە خەریكبوو تەواو بێت، بەڵام مانچێستەر سیتی بڕیاریدا یاریزانەكەی نەفرۆشێت.

ساڤیۆ ئامادەیە مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بكات.

نیوكاسڵیش لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخەكە دەكات و چاوی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە.

ساڤیۆی بەڕازیلی وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەشداری لە 36 یاریی كرد و توانی چوار گۆڵ بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button