تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک لەگەڵ هێرشبەرێکی ناودار رێکدەکەوێت
لە گرێبەستێکی دیکە دەکشێتەوە..

یاریگا –
دهۆک لەگەڵ یونس حەموود، هێرشبەری کەرخ رێککەوتووە بەڵام بەربەستێکی بچووک لەبەردەم گرێبەستەکە ماوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیویەتی، دهۆک لەگەڵ یونس حەموود، هێرشبەری کەرخ لەسەر هەموو وردەکارییەکی گرێبەستەکە رێککەوتووە و ئەو هێرشبەرە ئامادەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە هەڵۆکانی چیا بکات.
بەڵام یاریگا زانیوییەتی، هەرچەندە دهۆک لەگەڵ یونس حەموود لەسەر هەموو شتێک رێککەوتووە، بەڵام یاریزانەکە لە کۆتایی وەرز لەگەڵ یانەی کەرخ کۆدەبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی دەدات، بە رێژەیەکی زۆریش بڕیار دەدات پەیوەندی بە دهۆک بکات.
هاوکات یاریگا زانیوویەتی لوئەی عانی، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی گەرمە نزیکبووە پەیوەندی بە دهۆک بکات، بەڵام لە دواساتەکان بە هۆکاری دارایی، دهۆک لە گرێبەستەکە کشاوەتەوە و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی زەوڕا دەکات.



