
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا لە گواستنەوەکانیدا گورزێکی گەورەی بەردەکەوێت و یاریزانێکی بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەستدەدات.
یانە کەتەلۆنیەکە ئەم زستانە لەگەڵ پاتریسیۆ پاسیفیکۆ گەیشتە رێککەوتن.
پاتریسیۆ کە تازە تەمەنی 19 ساڵە، لە پێگەی بەرگریی چەپ یاریی دەکات. دوای گواستنەوەی لە یانەی دێفێنسۆر سپۆرتینگی ئۆروگوایی، راستەوخۆ نەگوازرایەوە بۆ تیمی یەکەمی بارسا، بەڵکوو نێردرایە بارسێلۆنا B بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر.
لە بەختی خراپی بارسێلۆنا، پاتریسیۆ توشی پێکانێکی ئێجگار سەخت بووە لە ئەژنۆیدا و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دراوە.
فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە کە لاوە ئۆروگواییەکە بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە. ئەوەش واتا بۆ وەرزی داهاتووش بارسا ناتوانێ سوود لە تواناکانی وەبرگرێت.
🔵🔴🇺🇾 Barcelona B January signing Patricio Pacifico will be out for one year with knee injury. pic.twitter.com/6caottqj7a
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 4, 2026



